لە دیدارێکدا، کە لە تەلاری ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەچوو، جۆزێف پینینگتۆن، کونسوڵی پێشووی ئەمریکا لە هەرێم، ماتیاس میتمەنی وەکو کونسوڵی نوێی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان بە بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناساند.
لە دەستپێکی دیدارەکەدا کە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم سوپاس و پێزانینی خۆی وحکومەتی هەرێمی بە جۆزێف پینینگتۆن راگەیاند، کە لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا وەکو کونسوڵی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستاندا کاری کردووە، وهیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکانی داهاتویدا بۆ خواست.
جۆزێف پینینگتۆن دووپاتی کردەوە کە ئەمریکا هاوپەیمانی ستراتیژیی هەرێمی کوردستانە و هیوای خواست کونسوڵی نوێی وڵاتەکەی لەسەر هەمان رێچکە کار بکات و برەو بە پەیوەندییەکان بدات لەسەر ئاستەکانی ئابووری و فەرهەنگی و سەرجەم بوارەکانی تر.
لە وتەیەکیشیدا بەڕێز قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، جۆزیف پینینگتۆن لە کاتێکی گرنگدا لە هەرێمی کوردستاندا کاری کرد و توانی لە ماوەی دوو ساڵی کارکردنیدا شوێنی خۆی بکاتەوە بەوەی رۆڵی بەرچاوی هەبوو لە بەرەوپێشبردن و پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا.
لە بەشێکی تری قسەکانیدا بەڕێز جیگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم وتی، ماتیاس میتمەن کەسێکی بە توانایە و پێشتر لە ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمریکا کاری لەسەر دۆسێی عیراق کردووە، هەروەک کونسوڵی وڵاتەکەی بووە لە شاری بەسرا.
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات